نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێده‌گات
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نێچیرڤان بارزانی: پێویسته كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی دوا گۆڕانكاریه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و پاراستنی سه‌قامگیری ده‌كاته‌وه.
گۆتێرێس له‌نامه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌بێت كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه، له ڕێگه‌ى دانوستانێكى سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌شڵێت: "هه‌ردوولا هانده‌ده‌م هه‌نگاوى پێویست بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بنێن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن تیایدا دانوستانێكى ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن".
له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیى خۆى نیشان ده‌دات، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق له چه‌ندین بۆنه‌ى ئاشكرادا، ئاماده‌یی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان ده‌ربڕیوه.
هه‌وره‌ها گۆتێرێس نووسیویه‌تی: "له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و به‌هێزكردنى زیاترى ئارامى له ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه هێشتا ڕێكخراوى داعش دروستى ده‌كات، پێویسته پارێزگاری له‌و ئارامییه بكرێت، كه هاتۆته ئاراوه".