ئەردۆغان چیتر تكا ناكات

"رەنگە پەلكێشی بڕیارێكی بكرێین"

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، قۆناخی بە ئەندامبوونی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا ئەوانی تەواو ماندوو كردووە و ناتوانن تا سەر ئەو تكایە بكەن.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان. سەرۆك كۆماری توركیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند: "قۆناغی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەمە ئێمەی بەشێوەیەکی جددی ماندوو کردووە، ھاوکات گەلەکەشمی بە جددی ماندوو کردووە. واتا رەنگە ئێمە پەلکێشی بڕیارێك بکەن. بۆیە ناتوانین بەردەوام بڵێین، تکایە ئیتر ئێمەش وەربگرن".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، لەبارەی رەوشی سووریا ئەردۆغان گوتی: "ئامانجی ئێمە چارەسەرێك نییە لەگەڵ ئەسەد. بەڵكو ئامانجی ئێمە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە بە ئیرادەی دیموکراسی گەلی سووریا بەبێ بوونی ئەسەد. پێویستە ئێمە لەوبارەیەوە ھاریکاری بکەین".

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵ