نووسه‌ری ئاگر و تووڕه‌یی: كه‌سه نزیكه‌كانی گومانیان له توانای مێشك و بیركردنه‌وه‌ی تره‌مپ هه‌یه
ئه‌وه‌ی تره‌مپ لێی ده‌ترسێ له "ئاگر و تووڕه‌یی"دا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی ناو كتێبی "ئاگر و تووڕه‌یی: له‌ناو كۆشكی سپی تره‌مپ"، مشتومڕێكی زۆری له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێكه‌وتووه‌ته‌وه و پێده‌چێت له داهاتوودا، گرفتی زۆر بۆ دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی درووست بكات.
مایكڵ وۆڵف، نووسه‌ری كتێبی "ئاگر و تووڕه‌یی: له‌ناو كۆشكی سپی تره‌مپ"، جه‌خت له وردی زانیارییه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له باره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه.
وۆڵف راشیده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانه‌كان تره‌مپ بۆ و ره‌تكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناو كتێبه‌كه، هه‌ڵمه‌تێكی رێكلامیی خۆڕاییه بۆ كتێبه‌كه‌ی.
وۆڵف له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "NBC"ی ئه‌مه‌ریكی، ده‌ڵێت: 100%ی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری تره‌مپ، له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و راوێژكاره‌كانی، گومانییان له توانای مێشك و بیركردنه‌وه و لێهاتووییه‌كه‌ی هه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی".
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت ئیڤانكا و جارید كوشنه‌ری هاوسه‌ری، ته‌واوی بهرپرسیارێتییهكان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی تره‌مپ و ده‌ڵێن: "ئێمه نین و خۆی به‌رپرسیاره"، كه مه‌به‌ستیان تره‌مپه.

وۆڵف له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌شڵێت: "نزیكترین كه‌سه‌كانی تره‌مپ به منداڵ وه‌سف ده‌كه‌ن، فه‌رمانبه‌ره باڵاكانیش ده‌ڵێن كه‌سێكی ده‌به‌نگ و گه‌مژه‌یه، ناخوێنێته‌وه و گوێ ناگرێت".
نووسه‌ری "ئاگر و تووڕه‌یی" جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌ر له هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، چاوی به دۆناڵد تره‌مپ كه‌وتووه، به‌ڵام تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه، ره‌تیده‌كاته‌وه چاوی به مایكڵ وۆڵف كه‌وتبیت.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت: "به دڵنیاییه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه، نازانم ئه‌و به‌وه ده‌زانێت كه گفتوگۆمان كردووه یان نا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه شته‌كان تۆماركراون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، نزیكه‌ی 3 كاتژمێر له‌گه‌ڵ تره‌مپ دانیشتووم و دواتریش له كۆشكی سپی چاوم پێی كه‌وتووه".
هێنری هۆڵت، سه‌رپه‌رشتیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، زووتر كتێبه‌كه‌ی خسته‌بازاڕه‌وه، له كاتێكدا ده‌بووایه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بڵاویبكاته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی ناو كتێبه‌كه‌ش، مشتومڕێكی زۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا درووست بووه، پارێزه‌ره‌كانی تره‌مپیش، داوا له هێنری ده‌كه‌ن، بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه رابگرێت.

پارێزه‌رانی تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵایان كردووه له ستیڤ بانۆن، گه‌وره راوێژكاری ستراتیژی پێشووی تره‌مپ، كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بووه، به تۆمه‌تی "ناوزڕاندن و هه‌ڵبه‌ستنی چه‌واشه‌كاری و پێشێلكردنی رێككه‌وتنی پابه‌ندبوون به پاراستنی نهێنییه‌كان".
هه‌ڕه‌شه‌كانی پارێزه‌رانی تره‌مپ دوای ئه‌وه هات، كه بانۆن لێدوانی بۆ نووسه‌ری كتێبی "ئاگر و تووڕه‌یی" داوه و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپی به "خیانه‌تكار و نانیشتمانی" وه‌سفكردووه و ره‌خنه‌ی له په‌یوه‌ندی تیمه‌كه‌ی تره‌مپ گرتووه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه رووسه‌كان.
مایكڵ وۆڵف، له دایكبووی 1953یه، نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه و وتار و گۆشهكانیشی له رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی" بڵاوده‌كاته‌وه و وهكم په‌یامنێری هۆلیوودیش كاری كردووه و له‌لایه‌ن دوو گۆڤاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه خه‌ڵاتی پێدراوه، له ئێستاشدا كتێبێكی به‌ناوی "ئاگر و تووڕه‌یی: له‌ناو كۆشكی سپی تره‌مپ – Fire and Fury: Inside the Trump White House" بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌شێكی زۆر له نهێنییه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپی ئاشكرا كردووه.
سه‌رچاوه: CNN
ا. م