ئەو 5 ئه‌ستێره‌یه‌ی لە یەکەمین یاریی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌یان گۆڵیان كردووه
له یه‌كه‌مین یاری گۆڵێكیان بۆ هانده‌رانی یانه نوێیه‌كه‌یان كردۆته شیرینی

ڤان دایك ئەستێرەی ھۆڵەندی له یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی لیڤه‌رپوول تۆمارکرد، پێشتریش 5 ئه‌ستێره‌ی دیكه دوای گرێبه‌ستكردنیان له یه‌كه‌مین یاری گۆڵیان بۆ یانه نوێیه‌كه‌یان كردووه.
1ـ ڤان نیستەڕۆی، ھێرشەبه‌ری هۆڵه‌ندی لە یەکەم یارییدا بە درێسی شەیتانە سوورەکان گۆڵی لە دژی لێڤەرپول تۆمارکرد، دوای ئەوەی ساڵی 2001 لە ئایندھۆڤنی ھۆڵەندیەوە بە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە مانچێستەر یونایتد.
2ـ سێرخیۆ ئەگوێرۆ، ھێرشبەری ئارجێنتینا، دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی دا لە نیو کاتژمێری کۆتایی لە دژی سوانزی سیتی ھاتە نێو یاریگا و دوو گۆڵی بە درێسی مان سیتی تۆمارکرد.
3ـ واین روونی، ھێرشبەری ئینگلیزی کاتێک لە یەکەم یاریی خۆی دا لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی فێنه‌رباهچه‌ی تورکی بوویەوە، توانی 3 گۆڵ لە تیپە تورکیەکە بە درێسی مان یونایتد تۆمار بکات، یارییەکەش لە بەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی 6 ـ 2 کۆتایی ھات.
4ـ محەمەد سه‌ڵاح، ھێرشبەری میسری، لە دژی واتفۆردی ئینگلیزی گۆڵی سێیەمی بۆ لیڤەرپول تۆمار کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی 3 گۆڵ بۆ ھەردوولا بە یەکسان بوون بە کۆتاھات.
5ـ دیێگۆ كۆستا، ھێرشبەری ئیسپانی لە یەکەم یاریی لە خولی ئینگلیزی بە درێسی یانه‌ی چێڵسی گۆڵێکی تۆمار کرد کە بە 3 گۆڵی خاوێن یارییەکەیان بردەوە، دواتر بووە دەستپێکی بردنەوەی پرێمەرلیگ لە لایەن یانەی چێڵسیەوە لە ساڵی 2014 ـ 2015.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
