"ئاردا توران له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی توركیا گه‌یشته رێككه‌وتن"
سه‌رۆكی یانه‌ی باشاك شه‌هیر موژده‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاردا تورانی بۆ هانده‌رانی راگه‌یاند
.jpg)
سه‌رۆكی یانه‌ی ئیستنه‌بووڵ باشاك شه‌هیری توركیا موژده‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاردا تورانی بۆ ریزه‌كانی به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێككه‌وتوون و ته‌نیا هه‌ندێك هه‌نگاوی كه‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یان بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 جه‌نیوه‌ری 2018، سه‌رۆكی یانه‌ی باشاك شه‌هیری توركیا (گۆگسێل جوموشداگ) له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌یان به فه‌رمی به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاردا توران بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا سه‌رۆكی یانه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له ئیسپانیا له دانیشتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئاردا تورانی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا رێككه‌وتوون كه له كورترین ماوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی باشاك شه‌هیر بكات.
سه‌رۆكی یانه ده‌شڵێت: ئاردا توران حه‌زێكی زۆری بۆ پۆشینی درێسی یانه‌ی باشاك شه‌هیر هه‌یه و له‌سه‌ر زۆربه‌ی بڕگه و بابهتهكان رێككه‌وتووین و بڕیاره ئاردا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به به یانه‌ی باشاك شه‌هیر گفتووگۆ بكات.
ئاردا توران دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی زێڕینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تێپه‌ڕ كرد به 34 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له هاوینی رابردوو ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی بارسێلۆنای وه‌رگرتووه به ته‌واوه‌تی ئه‌ستێره توركه‌كه‌ی له پلانه‌كانی دوورخستۆته‌وه و بۆ ته‌نیا یه‌ك خوله‌كیش ده‌رفه‌تی یاریكردنی بۆ نهرخساندووه و گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێبهێڵێت.