میدیاكانی مه‌درید بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشی مێسی به‌رامبه‌ر بێتیس، به‌بیر مێسی ده‌هێننه‌وه
به ڤیدیۆ... بزانه له 2011 مێسی به‌رامبه‌ر بێتیس تووشی چی بووه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا كه له مه‌درید ده‌رده‌چێت، پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ریال بێتیس، به‌فیڕۆدانی لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی 2011ـی مێسی به‌رامبه‌ر بێتیس، به‌بیر كوڕه ئارجێنتینایه‌كه‌ی بارسا هێنایه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا پێش 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 19 یه‌نایه‌ری 2011 له جامی شای ئیسپانیا رووبه‌ڕووی ریال بێتیس بووه، یانه‌ی بارسا یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند، هه‌رچه‌نده لیۆ گۆڵه‌كه‌ی بارسای كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 53 لێدانێكی پێناڵتی زۆر به‌خراپی به‌فیڕۆدا، ئه‌گه‌ر گۆڵ با، بارسا هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌بوو.
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین یاری خۆی له قۆناخی دووه‌م له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كات، له یاری چوون، بێتیس به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی به بارسا دۆڕاند، گۆڵه‌كانی بارسا مێسی و سێرجی رۆبێرتۆ كردیان.