سبەی گەڕێکی دیکەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

خشتەی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان

سبەی سێشەممە گەڕێکی دیکەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێی گەڕیکی دیکەی پڕ هاندەر دەکرێت.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا کە تایبەتە بە یانەکانی هەولێر و دهۆک، سەرجەم یارییەکانی کاتژمێر 15:00 بە کاتی هەولێر دەستپێدەکەن و کۆیە دوای شکستەکەی بەرامبەر دهۆک یەکەم یاریی لە یاریگەی خۆی ئەنجام دەدات و میوانداریی گارە دەکات، هەڵۆش دوای یەکسانبوونی لەگەڵ ئاکرێ لە یاریگەی خۆی یەکەم یاریی ئەنجام دەدات و میوانداریی دهۆک دەکات، کە دهۆک تاکە یانەیە لە کۆمەڵەکە لە گەڕی یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سۆرانیش دوای بەرامبەربوونی لەگەڵ گارە، لەم گەڕە لە یاریگەی خۆی میوانداریی ئاکرێ دەکات، کە هەردوو یانە خاڵێکیان هەیە.

خشتەی یارییەکانی ئەم هەفتەیەی کۆمەڵەی یەکەم
خشتەی یارییەکانی ئەم هەفتەیەی کۆمەڵەی یەکەم
ریزبەندیی کۆمەڵەی یەکەم دوای ئەنجامدرانی گەڕی یەکەم
ریزبەندیی کۆمەڵەی یەکەم دوای ئەنجامدرانی گەڕی یەکەم

لە کۆمەڵەی دووەمیش کە تایبەتە بە یانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و حەوت یانە لەخۆدە گرێت، سێ یاریی بەڕێوە دەچێت و سەید سادق بۆیەکەمجار لە یاریگەی خۆی یارییەک لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجام دەدات و میوانداریی دەربەندیخان ئەنجام دەدات، شەهیدانیش لە بازیان میوانداریی هەڵەبجەی شەهید دەکات.

کفری و پێشمەرگەی سلێمانی کە لە یەکەم یارییان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لە گەرمیان بەیەک دەگەن.

خشتەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم
خشتەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم
ریزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی دووەم
ریزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی دووەم