خۆسه‌ریی دیموكراتی بۆ پاراستنی عه‌فرین داوای چه‌كهه‌ڵگرتن ده‌كات
"عه‌فرین وه‌ك كۆبانێ سه‌رده‌كه‌وێت"
K24 - هه‌ولێر:
رێڤه‌به‌ریی خۆسه‌ریی دیموكراتی له هه‌رێمی جه‌زیره، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له خه‌ڵكی ده‌كات چه‌كهه‌ڵگرن و پارێزگاریی له عه‌فرین بكه‌ن، داواش له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بڕیاری جددی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ رێگه‌گرتن له حكومه‌تی توركیا و هێرشكردنی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ربكه‌ن و رێگه له كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی خه‌ڵكه سڤیله ئابڵۆقه‌دراوه‌كه بگرن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كانی سووریاوه حكومه‌تی فاشیستی توركیا كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌ردۆغان، هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی خه‌ونه داگیركارییه كۆن و نوێیه‌كانی له سووریا ده‌دات و ده‌یه‌وێت رق و توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر گه‌لی سووریا و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی برێژێت".
رێڤه‌به‌ریی خۆسه‌ریی دیموكراتی له هه‌رێمی جه‌زیره ده‌ڵێت "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێستای توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌ل و خاكی سووریا و دوژمنكاریی و تاوانیشه دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌و گه‌له ئاشتیخوازه‌ی كه ده‌ستی به ره‌سه‌نایه‌تی خۆیه‌وه گرتووه‌و به درێژایی مێژوو ره‌گی به خاكه‌كه‌یدا رۆچووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "ده‌بێت توركیا بزانێت ئیراده‌ی گه‌لان ناشكێت و هه‌موومان له‌گه‌ڵ عه‌فرینین، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌رگریی له عه‌فرین و شكۆمه‌ندی ئه‌و شاره‌دا بكه‌ن. عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت وه‌ك چۆن كۆبانێ و شاره‌كانی دیكه‌ی سووریا سه‌ركه‌وتن".
بانگه‌وازه‌كه‌ی، رێڤه‌به‌ریی خۆسه‌ریی دیموكراتی له هه‌رێمی جه‌زیره له كاتێكدایه، ماوه‌ی چەند رۆژێكە توركیا ئۆپەراسیۆنی عەفرینی راگەیاندووە و تۆپباران و بۆردومانی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا نەچووەتە نێو شارەكە.