سەید سادق بەفەرمی نازم جەباری لە راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە

دوای ئەنجامدانی دوو یاریی لە خولی پلە یەکی کوردستان

K24- هەولێر

یانەی سەید سادق بەفەرمی نازم جەباری راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

تەیب حاجی رەشید، سەرۆکی یانەی سەید سادق لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی دوای شەش مانگ لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بڕیارماندا نازم جەبار لە راهێنەرایەتی یانەکەمان دووربخەینەوە و ئەنجامە خراپەکانی خستووەتە ئەستۆی راهێنەرەکە و بەوە تۆمەتباری کردووە، کە زۆر پێداگیری لەسەر هێنانی گۆڵپارێزێک کردووە، کەچی یاریشی پێنەکردووە.

سەید سادق لە دوو یاریی سەرەتای خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەرامبەر پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان تووشی شکست بوو، کە یانەکە یەکەم وەرزە لە خولەکە یاریی دەکات.