بارسێلۆنا لەگەڵ یاریزانێکی بڕازیلی رێکەوت

هاوینی داهاتوو ئارتۆر دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا لەگەڵ ناوەڕاستکارێکی بڕازیلی گەیشتووەتە رێکەوتن و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارسەممەیدا رایگەیاندووە، بارسێلۆنا لەگەڵ ئارتۆر هێنریکی ناوەڕاستکاری یانەی گریمیۆی بڕازیلی گەیشتووەتە رێککەوتن و پێشبینی دەکرێت بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی بلاوگراناوە بکات و بارسا دەیەوێت تاکو سەرەتای ساڵی 2019 ناوەڕاستکارە 21 ساڵانەکە بە خواستن لە گریمیۆ بهێڵێتەوە.

پێشتر وێنەیەکی ئارتۆر بە درێسی بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و صاڤێ هێرناندێزیش لەبارەی ئارتۆرەوە رایگەیاندووە، ئەگەر بارسێلۆنا ئارتۆر بگوازێتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین گرێبەستەکانی یانەکە.

بارسا لەم زستانە فیلیپی کۆتینهۆ و یێری مینای گواستووەتەوە ریزەکانی و ئاردا تووران و رافینها ئالکانتارا و خاڤیێر ماسکیرانۆشی بەڕێکردووە.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی