زیدان بەبێ کریستیانۆ و بەیل رووبەڕووی لیگانیس دەکات

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەو

زینەدین زیدان بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدریدی بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر لیگانێس راگەیاند.

زیدان بۆ یاریی ئەمشەو لە بەرامبەر لیگانێس لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاریی چوونی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردووەتەوە، لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی راگەیاند و بۆ ئەم یارییە بانگهێشتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گاریس بەیل، تۆنی کرووس، دانی سیبایۆس و مارسیلۆی نەکردووە، کە سیبایۆس بەهۆی پێکانەوە لە راهێنانەکانی دوێنێی ریال مەدریدیش دابڕابوو و کریستیانۆش لە دەموچاوی برینداربووە. سێرخیۆ رامۆس دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بۆ ئەم یارییە بانگهێشتکراوە و ناوی لە لیستەکەدایە.

ریال مەدرید لە یاریی چوون بە گۆڵێکی مارکۆ ئەسینسیۆ لە لیگانێسی بردەوە و ئەمشەویش کاتژمێر 23:30 بە کاتی هەولێر یاریی گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدەن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر لیگانێس
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر لیگانێس