"كاتی یه‌كه‌مین یاری ئۆبامیانگ به درێسی ئارسێناڵ ده‌ستنیشان كرا"
ئارسێناڵ به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌هاتر دووه‌مین ئۆفه‌ری پێشكه‌شی ئۆبامیانگ كرد
.jpg)
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ئۆبامیانگ به ته‌واوه‌تی له رۆیشتنی بۆ یانه‌ی ئارسێناڵ نزیك بۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئارسێناڵ ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌تری پێشكه‌شی هێرشبه‌ر گابۆنییهكهی یانه‌ی دۆرتمۆند كردووه كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته 50.9 ملیۆن پاوه‌ند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئارسێناڵ له یه‌كه‌مین ئۆفه‌ری دا 43 ملیۆ پاوه‌ندی پێشكه‌شی یانه زه‌ردپۆشه‌كه كردبوو.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی بیڵد، ئارسن ڤینگه‌ر ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگ رابگه‌یه‌نێت بۆ یاری داهاتووی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر سوانزی سیتی به‌شداری به ئۆبامیانگ بكات كه بڕیاره یارییه‌كه له 30 ئه‌م مانگه بكرێت.
ئۆبامیانگی 28 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2013 به به‌های 15 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی سانت ئیتیانی فره‌نسا روویكردۆته دۆرتمۆند به‌شداری 212 یاری به‌درێسی زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه و 141 گۆڵ و 36 ئاسیستی هه‌یه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له بۆندزلیگا 13 گۆڵ و له چامپیۆنزلیگیش خاوه‌نی 4 گۆڵ بوو.