به‌فه‌رمی فێدرێر بووه پاڵه‌وانی ئوسترالیای كراوه
ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆكۆڤیچ هاوتا كرده‌وه
.jpg)
رۆجێ فێدرێری تێنسزانی سویسرا به بردنه‌وه‌ی له مارین چیلیچی تێنسزانی كرواتیا بووه پاڵه‌وانی ئوسترالیای كراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28 جه‌نیوه‌ری 2018، له فایناڵی پاڵه‌وانێتی مێلبۆرن رۆجێ فێدرێر زۆر به زه‌حمه‌ت به 3 سیت به‌رامبه‌ر 2 سێت له مارین چیلیچی برده‌وه.
فێدرێری ته‌مه‌ن 36 ساڵ كۆی ناسناوه‌كانی له پاڵه‌وانێتی گراند سلام گه‌یانده 20 ناسناو، هه‌ڵبه‌ت توانی ژماره‌ی ناسناوه‌كانی مێلبۆرن له‌گه‌ڵ نۆڤاك جۆكۆڤیچ به 7 ناسناو هاوتا بكاته‌وه.
