به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ و سه‌یری تۆمار كرد
دی برۆین به فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تیپی به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی داهاتوو
.jpg)
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی كاردیف سیتی هێنا و گه‌یشته قۆناخی شازده‌ی جامی فا، له یارییه‌كه‌دا كیڤن دی برۆین گۆڵێكی سه‌یری كرد و تیپی به‌رامبه‌ری به ته‌واوه‌تی فریودا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 28 یه‌نایه‌ری 2018، له یاریگه‌ی كاردیف سیتی له وێڵز یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و كاردیف سیتی به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له خوله‌كی 8ـی سه‌ره‌تای یارییه‌كه، كیڤن دی برۆین لێدانێكی راسته‌وخۆی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن جێبه‌جێكرد و گۆڵێ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
كیڤن دی برۆین، ناوه‌راستكاری به‌لجیكی، كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گه‌یانده 10 گۆڵ.
پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بێت، ره‌حیم ستێرلینگ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی سیتیزن تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م 2 گۆڵه ته‌واو بوو، یانه‌ی كاردیف ماڵئاوایی له جامی فا كرد و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وت.