به ڤیدیۆ... كورتكراوه‌ی هه‌ر 6 یارییه‌كه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان
به‌شێوه‌ی كورتكراوه دیمه‌نه‌كانی یارییه‌كان و سه‌رجه‌م گۆڵهكان ببینه

له گه‌ڕی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان 6 یاری به‌ڕێوه چوون، كوردستان24 به‌شێوه‌ی مه‌یدانی ئاماده‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كان بوو، له‌م راپۆرته‌دا سه‌رجه‌م گۆڵهكان و دیمه‌ن و رووداوه گرینگه‌كانی هه‌ر 6 یارییه‌كه خراوه‌ته ڕوو..
ـ له یاری لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌كانی دهۆك و سۆران رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌م یارییه‌دا یانه‌ی دهۆك به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی سۆران تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه.
یانه‌ی دهۆك به 7 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به یانه‌ی سۆران چۆل كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆرانیش به 4 خاڵه‌كه‌ی پێشووی بۆ خانه‌كانی خواره‌وه دابه‌زی.
ـ له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی كۆیه بۆ دووه‌مین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یانه‌ی هه‌ڵۆ هێنا، له‌م یارییه‌دا (وڵات عه‌بدوڵره‌حمان) هاتریكی تۆمار كرد و هاته سه‌رلیستی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به تۆماركردنی 6 گۆڵ.
یانه‌ی كۆیه خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ زیاد كرد و له پله‌ی دووه‌م دێت، له‌وكاته‌ی یانه‌ی هه‌ڵۆ به 2 خاڵ له دوایین خانه‌ی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت و هێشتا تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نه‌كردووه.
ـ له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی گاره و ئاكرێ له شاری دهۆك به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێك له‌م وه‌رزه بكه‌ن.
یانه‌كانی گاره و ئاكرێ هه‌ریه‌كه‌یان به 2 خاڵ له شوێنی خۆیان له خانه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان مانه‌وه.
ـ له یارییه‌كی دراماتیكیدا یانه‌ی كفری بووه میوانی ده‌ربه‌ندیخان، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، كفری له دوایین ساته‌كانی یارییه‌كه خۆی له شكست پاراست و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی كفری به 7 خاڵ له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ زیاد كرد و له پله‌ی سێیه‌م جێگیر بوو.
ـ له یارییه‌كی دیكه‌دا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕایه‌وه پایته‌ختی رۆشنبیری و یه‌كه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی له یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه كرد و به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی شه‌هیدانی برده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه خاوه‌نی 2 سه‌ركه‌وتن و شكستێك به 6 خاڵ له پۆلێنی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له‌وكاته‌ی یانه‌ی شه‌هیدان تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه و به 2 خاڵ كه‌وته خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی.
له دوایین یاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی له شاره‌زوور بووه میوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له‌م یارییه‌دا یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه كرده شیرینی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی.
یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ زیاد كرد به‌ره‌و خانه‌ی چواره‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی ئاشتی به تاقه خاڵێك له پۆلێنی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه جێگیر بوو.