به فه‌رمی ئارسێناڵ گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگی راگه‌یاند
پێشبینی ده‌كرێت تا ئه‌مشه‌و زنجیره‌یه‌ك گواستنه‌وه‌ی دیكه رووبدات

یانه‌ی ئارسێناڵ به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئێمریك ئۆبامیانگی به 56 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 31 جه‌نیوه‌ری 2018، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی دۆرتمۆند (مایكل زۆرچ) رۆیشتنی ئۆبامیانگی له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و له بڵاو كرایه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: ئۆبامیانگ ده‌ستكه‌وتی زۆر له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه نیگه‌ران بوو، ئاره‌زووی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی هه‌بوو، ئێمه‌ش رێگه‌مان لێ نه‌گرت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی ئارسێناڵ به فه‌رمی به‌خێرهاتنی ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 28 ساڵی بۆ ریزه‌كانی كرد كه ئه‌م وه‌رزه له 16 یاری 13 گۆڵی بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند له بۆندزلیگا كردووه.
ئۆبامیانگ له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانت ئیتیان به بڕی 13 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده دۆرتمۆند، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداری له 213 یاری كردووه و 141 گۆڵی كردووه و 36 ئاسیستی هه‌بووه.
.jpg)