پێكهاته‌ی ڤالێنسیا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا وێران بوو
مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ڤالێنسیا دروست ده‌بێت

یانه‌ی ڤالێنسیا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا 4 یاریزانی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 31 جه‌نیوه‌ری 2018، یانه‌ی ڤالێنسیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیان له تویته‌ر پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه.
مارسێلینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ڤالێنسیا به‌هۆكاری جیاواز هه‌ریه‌ك له (گاری، گیدیس، مۆریلۆ و كۆندۆگبیا)ـی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسا دوورخستۆته‌وه.
یانه‌ی ڤالێنسیا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له لالیگا تووشی شكستێكی قورس بوو له نێو یاریگه‌ی مێستایه، كاتێك یارییه‌كه‌یان به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی ریال مه‌درید دۆڕاند.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسێلۆنا، مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی به ئاماده‌بووانی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی كردووه جگه له عوسمان دێمبلی كه هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه.
بڕیاره له رۆژی 8ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته 5 شه‌ممه‌ی داهاتوو یاری گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی مێسیتا له نێوان ڤالێنسیا و بارسێلۆنا به‌ڕێوه بچێت.
