ديپلۆماتكارێكى پێشووى ئهمريكا: رووسيا دهيهوێت جێپێمان له سووريا لهق بكات
رەوشی سووریا پێی ناوەتە قۆناغێكی دیكەی جەنگێكی نوێ
K24 – ههولێر:
لە پانێلێكی دامەزراوەی ئەتلانتيک بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە واشنتۆن، ژمارەیەك شرۆڤەكار و چاودێری سیاسی له بارهى رهوشى سووريا و هێرشى توركيا بۆ سهر عهفرين، نیگەرانی خۆیان دەبڕی و رایانگەیاند، رەوشی سووریا پێی ناوەتە قۆناغێكی دیكەی جەنگێكی نوێ.
لهو چوارچێوهيهدا، جێگری پێشووی سکرتێری گشتی لە ناتۆ و باڵيۆزی پێشووی ئەمريکا لە رووسيا رايگهياند، ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت بە خواستی ئێمە نییە، بەڵكو ئەوە رووسیایە دەیەوێ پێگەی ئێمە لە سووریا لەق بكات.
له پانێلهكهدا ئهگهر چى پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لەتەوەرەی باسەکاندا نەبوو، بەڵام گوتاربێژان و سياسەتمەدارانی ئامادەبوو، لە روانگەی ستراتيژی ئەمريکا و روسيا لە سوريادا قسە و باسيان لەسەر چارەنووسی هاوپەيمانێتيەکان کرد و باس لە هێرشەکانی تورکياش بۆسەر عەفرين کرا.
سيمينارەکە لەبارەی سياسەت وبەرژەوەنديەکانی هەريەک لە ئەمريکا و روسيا بوو لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سوريا بەتايبەتی.
وەزيری دەرەوەی پێشووی روسيا ئەندرێ کۆزيرێڤ، لە قسەکانيدا باسی لە ئاڵۆزی هاوکێشەکە کرد بۆ کورد کە کەوتووهتە ناو ململانێی بەرژەوەندييەکانی چەند وڵاتێکی زلهێز.