زێدان بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه سه‌خته‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند
زێدان: ئارام بگرن، ئێمه چه‌كی باشمان هه‌یه و ده‌توانن هه‌موو شته‌كان به خێرایی بگۆڕن
.jpg)
زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد رایگه‌یاند كه یاریزانه‌كانی له قورسی یارییه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه، ده‌شڵێت: سبه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ین هه‌موو ساڵێك ململانێی یانه گه‌وره‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 9 شووباتی 2018، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و سوسیداد كه بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت.
زێدان ده‌ڵێت: كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئاستمان جێگیر نییه، ئێمه به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا و لاكورۆنیا یارییه‌كی باشمان كرد، هیوادارم له یارییه‌كانی داهاتووش هه‌مان ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئێمه ده‌زانین چۆن كار ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین، بێگومان ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ش به دڵی ئێمه نییه، به‌ڵام ئێمه چه‌كی باشمان هه‌یه و ده‌توانین به خێرایی شته‌كان بگۆڕین، بۆیه داوا له هانده‌ران ده‌كه‌م زیاتر ئارام بگرن و پاڵپشتیمان بكه‌ن.
زیزۆ له به‌رسیڤێكێ رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئیسكۆ گوتی: ئیسكۆ یاریزانێكی مه‌زنه و له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت و جارێ یاریزانی ئێمه‌یه و ده‌یه‌وێت زیاتر یاری بكات.
زیزۆ گوتیشی: ئه‌و قسانه درۆن كاتێك باسی رۆیشتنی ئیسكۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌یه‌وێت تا ته‌مه‌نی ژیانی لێره بێت.
زیزۆ ده‌شڵێت: ناچۆ ده‌توانێت له هه‌ر یارییه‌ك پێویست بێت شوێنی كارڤاخاڵ بگرێته‌وه، له به‌رامبه‌ر پاریس ده‌توانێت ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ.
ئایا دوایین یاریت له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ده‌بێت؟ زێدان له وه‌ڵامدا گوتی: من ته‌نیا بیر له یارییه‌كانی داهاتووم ده‌كه‌مه‌وه و هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه كه جێگه‌م باش ده‌بێت یان له مه‌ترسیدایه و به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت.
زیزۆ گوتیشی: ئه‌وه‌ی بۆمن گرینگه به‌رده‌وام چاودێریكردنی یاریزانه‌كانه و پارێزگاریكردنه لێیان و باشتركردنی لایه‌نی ده‌روونی و جه‌سته‌ییانه.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس، زیزۆ گوتی: من تا رۆژی خۆی نامه‌وێت باشی ئه‌و یارییه بكه‌م، چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئه‌وكات ده‌زانن چی رووده‌دات.
زیزۆ له باره‌ی كریستیانۆ گوتی: راسته ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه ئه‌م وه‌رزه گۆڵی كه‌م كردووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه یارمه‌تیده‌رێكی باشی تیپه‌كه‌یه‌تی و زۆر پێویستیمان پێیه‌تی، نرخی ئه‌و له یاری داهاتوومان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ده‌رده‌كه‌وێت.
له باره‌ی یاری كۆتایی جامی شا له نێوان سێڤییا و بارسێلۆنا له یاریگه‌ی بێرنابیۆ، زێدان گوتی: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، چونكه من بڕیار له‌سه‌ر كات و شوێنی ئه‌و یارییه ناده‌م.