زێدان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه سه‌خته‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاو كرده‌وه
پێشبینی ده‌كرێت زێدان به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری نه‌كات

زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد راگه‌یاند، كه تێیدا زۆربنه‌ی ئه‌ستێره‌كانی به‌شداریی یارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه (بی بی سی).
یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، میوانداریی یانه‌ی سوسیداد ده‌كات، له یاری چوون یانه مه‌دریدییه‌كه له نێو یاریگه‌ی (ئانۆیتا) به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو.
زێدان یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه، كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه.
گۆڵپارێزان: ناڤاس، كاسیا و لوكا
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، رامۆس، ناچۆ، مارسێلۆ، كروس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، ئیسكۆ، كۆڤاسیچ).
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، بێنزێما، به‌یل و لوكاس ڤازكێز.
یاریزانه دوورخراوه‌كانی ریال مه‌درید پێكهاتوون له (دانی سیبایۆس، ڤایخۆ و بۆرخا مایۆرال).
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، پێشبینی ده‌كرێت، زێدان بۆ ئه‌م یارییه به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری نه‌كات، چونكه 4 رۆژی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه له چامپیۆنزلیگ میوانداری پاریس سانجێرمان ده‌كات.
