شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان
سۆران رووده‌كاته یاریگه‌یه‌ك، هه‌ریانه‌یه‌ك سه‌ردانی كردبێت گۆڵباران كراوه

له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان 6 یاری له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریگه جیاجیاكانی كوردستان ده‌كرێن، ئه‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی كفری چاوه‌ڕوانه.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (دهۆك ـ ئاكرێ)
یانه‌ی ئاكرێ ئه‌م هه‌فته‌یه رووده‌كاته یاریگه‌ی دهۆك كه هه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌م وه‌رزه گه‌شتی بۆ كردبێت به شكسته‌كه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه، یانه‌كانی كۆیه و سۆران له‌م یاریگه‌یه چیرۆكی یه‌كه‌مین شكستیان له‌م وه‌رزه نووسییه‌وه و به نائومێدی گه‌ڕانه‌وه، ئاكرێ ده‌بێته سێیه‌م یانه سه‌ردانی ئه‌م یاریگه‌یه ده‌كات.
دهۆك به‌بێ ئه‌وه‌ی تامی هیچ شكستێكی كردبێت پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه و یانه‌ی ئاكرێش به 5 خاڵ له پۆلێنی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (كۆیه ـ سۆران)
یانه‌ی سۆران ئه‌م هه‌فته‌یه رووده‌كاته یاریگه‌یه‌ك كه بۆته دۆزه‌خی سه‌رجه‌م یانه‌كان و هه‌ریانه‌یه‌ك سه‌ردانی كۆیه‌ی كردبێت گۆڵباران كراوه.
یانه‌ی كۆیه ئه‌م وه‌رزه بۆته شێری نێو یاریگه‌ی خۆی و رێوی ده‌ره‌وه، به‌وپێیه‌ی له 4 یاری، 2 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی بردۆته‌وه و 2 یاریشی له ده‌ره‌وه دۆڕاندووه.
كۆیه ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆقێنه‌ره كه وڵات عه‌بدوڵره‌حمان پێشه‌وایه‌تی ده‌كات و به 6 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی گرتووه، به‌ڵام خاڵی لاوازی له هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێزیه‌تی كه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه‌كان زۆرترینجار تۆڕی یانه‌كه‌یان هه‌ژاوه.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (هه‌ڵۆ ـ گاره)
له یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ڵۆ میوانداریی گاره ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه تا ئێستا نه‌یتوانیوه شیرینی بردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هانده‌رانیان بكه‌نه دیاری، له ڕووی ئاماره‌كانیانه‌وه ئاستیان ته‌واو له‌یه‌كتر نزیكه، به‌وپێیه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 3 یه‌كسانبوون و 1 شكستیان هه‌یه و به 3 خاڵ كه‌وتوونه‌ته دواوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئامانجی بڕینی بلیتی نایاب ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه خۆی بۆ خولی پله‌یه‌ك ئاماده كردووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی فه‌رمانده و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له ئامێز ده‌گرێت.
ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یان به‌رامبه‌ر كفری نایه‌وێت هیچ خاڵی دیكه له‌ده‌ست بده‌ن، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یاری رابردوویان متمانه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌فته‌ی رابردووش پشوو بوون و له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه به ته‌واوه‌تی بۆ جه‌نگی پێشمه‌رگه ئاماده‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (سه‌یدسادق ـ شه‌هیدان)
له یارییه‌كی دیكه‌دا، سه‌یدسادق و شه‌هیدان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن كه ئه‌م وه‌رزه هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان تۆمار نه‌كردووه، سه‌یدسادق دوای دابڕانێكی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌ره زۆر و بێ شووماره‌كه‌ی، یانه‌ی شه‌هیدان ده‌گرێته باوه‌ش.
هانده‌رانی یانه‌ی سه‌یدسادق به‌هیوان سه‌ڵاح مه‌حموودی راهێنه‌ری نوێیان داستانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له نێو یاریگه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی هێشتا ئه‌و یانه‌یه له نێو یاریگه‌ی خۆیان تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نه‌كردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (ده‌ربه‌ندیخان ـ ئاشتی)
یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی رووبه‌ڕووی هێڵی پؤڵایینی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته‌وه كه تاكه‌یه‌ن كه ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌كجار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژاوه، به‌پێی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ئه‌م دوویانه‌یه هه‌ستپێده‌كرێت، ئاشتی ئه‌م وه‌رزه 2 یاری دۆڕاندووه و ئه‌ركی به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان سه‌خت ده‌بێت كه تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه شكستی پێ بهێنێت.