ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان سێیه‌مین قوربانی راهێنه‌رانی لێكهوتهوه
دوو یانه ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد
.jpg)
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان 6 یاری له یاریگه جیاجیاكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، له گرینگ‌ترین یاریدا، یانه‌كانی سه‌یدسادق و هه‌ڵۆ بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش شكستی به هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هێنا.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (دهۆك 1ـ 1 ئاكرێ)
یانه‌ی ئاكرێ بووه تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه كه خاڵێكی له نێو یاریگه‌ی دهۆك ده‌ستخست و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دهۆكی خاوه‌ن یاریگه و هانده‌ر ته‌واو كرد، گۆڵه‌كه‌ی ئاكرێ له لایه‌ن ئه‌یاد سادق و هی دهۆك رامیار ئه‌حمه‌دی به‌رگریكار تۆماری كرد.
پێشتر یانه‌كانی كۆیه و سۆران سه‌ردانی یاریگه‌ی دهۆكیان كردووه و به شكست هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
دهۆك به‌بێ ئه‌وه‌ی تامی هیچ شكستێكی كردبێت، به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه و یانه‌ی ئاكرێش به 6 خاڵ له پۆلێنی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (كۆیه 0 ـ 1 سۆران)
یانه‌ی سۆران له دواساته‌كانی یارییه‌كه شكستی به یانه‌ی كۆیه هێنا، له كاردانهوهكیشدا یوونس نووری راهێنه‌ر و یاریزانی كۆیه له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
یانه‌ی كۆیه به‌هۆی بارانبارین و قورولیتهوه نه‌یتوانی یارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می خۆی بكات، بۆیه یارییه‌كه بۆ یاریگه‌ی شه‌وگێراوه گواسترایه‌وه ئه‌مه‌ش به زیان بۆ یانه‌ی كۆیه شكایه‌وه، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی كۆیه نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی خۆی یاری بكات كه پێشتر 2 سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر تۆمار كرد بوو.
و یانه‌ی سۆران به 9 خاڵ و یانه‌ی كۆیه به 6 خاڵ له خانه‌كانی دووه‌م و سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێن.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (هه‌ڵۆ 1 ـ 0 گاره)
یانه‌ی هه‌ڵۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك به تاكه گۆڵێكی ئه‌یاد حه‌یده‌ر شكستی به یانه‌ی گاره‌ی میوانی هێنا و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گاره به 3 خاڵ بۆ دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه خزا.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 3 ـ 1 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئامانجی بڕینی بلیتی نایاب چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و له یاریگه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت به‌خۆی 3 ـ 1 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی برده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 12 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مایه‌وه، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش به 4 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (سه‌یدسادق 2 ـ 0 شه‌هیدان)
له یارییه‌كی دیكه‌دا، سه‌یدسادق و شه‌هیدان به‌یه‌ك گه‌یشتن، یانه‌ی سه‌یدسادق به راهێنه‌رایه‌تی سه‌ڵاح مه‌حموودی راهێنه‌ری نوێی یه‌كه‌مین شیرینی بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه پێشكه‌شی هانده‌رانی كرد، یانه‌ی سه‌یدسادق به 4 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی شه‌هیدانیش تووشی دووه‌مین شكست بوو و به 3 خاڵ بۆ خانه‌كانی دواوه داكشا.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (ده‌ربه‌ندیخان 2 ـ 1 ئاشتی)
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 8 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له شوێنی خۆی له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه.
یانه‌ی ئاشتی برینه‌كانی قوڵتربووه‌وه و تووشی سێیه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه و به یه‌ك خاڵ بۆ دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دابه‌زی.