نێیمار هیوادارە لە یاریی گەڕانەوە ریمۆنتادای بارسێلۆنا بەسەر ریال مەدرید دووبارە بکەنەوە

کاردانەوەی نێیمار و کریستیانۆ دوای یارییەکەیان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای سەرکەوتنەکەیان بەسەر پاریس سانجێرمان دڵخۆشی خۆی دەربڕی و هۆکاری سەرکەوتنەکەشیانی ئاشکراکرد، نێیمار داسێلڤاش هیوا دەخوازێت ریمۆنتادایەکەی بارسێلۆنا بەسەر ریال مەدرید دووبارە بکەنەوە.

نێیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کاتی یاریی یانەکەیان
نێیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کاتی یاریی یانەکەیان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری ریال مەدریدی ئیسپانی

ریال مەدرید حەزی بە چامپیۆنزلیگە و ئەم خولە بۆ ئێمە تایبەتە، بۆیە دەمانویست ئەنجامێکی باش لە یاریگەی خۆمان بەدەست بهێنین، بە پاڵپشتی هاندەران توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین و ئەو ئامانجە بپێکین کە یاریمان بۆ دەکرد، دڵخۆشم لە یارییەکە گۆڵم تۆمارکرد، بەڵام هێشتا سەرکەوتنمان بۆ قۆناخی داهاتوو یەکلا نەبووەتەوە و یاریی گەڕانەوە ماوە.

ئێمە لە یارییەکە هەستمان بە پاڵپشت و جۆش و خرۆشی هاندەران دەکرد و ئەوان هۆکاری سەرکەوتنەکەمان بوون.

نێیمار و کریستیانۆ پێش دەستپێکردنی یاریی یانەکەیان
نێیمار و کریستیانۆ پێش دەستپێکردنی یاریی یانەکەیان

نێیمار داسێلڤا، هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی

ئەرکمان سەختە، بەڵام هیچ شتێک لە تۆپی پێدا ئەستەم نییە، وەرزی رابردوو کاتێک لە بارسێلۆنا بووم ئێمە دۆخمان زۆر لەوە ئێستا سەختتر بوو، کەچی توانیمان ریمۆنتادا بکەین و هیوادارم ئەمساڵیش هەمان کار دووبارە بکەینەوە و ئەم دۆخە تێبپەڕێنین.

ئێمە یارییەکی خراپمان نەکرد، بەڵام پێویستە لە یاریی گەڕانەوە باشتر یاریی بکەین، ئەگەر بمانەوێت بەسەر ریال مەدریددا سەربکەوین و بگەینە قۆناخی داهاتوو.

نێیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نێیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆ