زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه
زێدان: راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید قورسه و له داهاتوو شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووده‌دات
.jpg)
زینه‌دین زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال بێتسس راگه‌یاند كه به هه‌مان پلان و ته‌كتیكی سانجێرمان یارییه‌كانی داهاتوومان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ده‌شڵێت: یاریزانه‌كانم هه‌میشه 100%ـی وزه و توانای خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17 شووباتی 2018، له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: له یاری پاریس سانجێرمان به پلانی (4ـ4ـ2) یاریمان كرد، هه‌وڵده‌ده‌ین له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌مان پلان و شێواز به‌كاربهێنین.
زیزۆ گوتیشی: هه‌رگیز بیر له داهاتووی خۆم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ناكه‌مه‌وه، ته‌نیا بیر له یارییه‌كانی داهاتوومان له لالیگا ده‌كه‌مه‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: ده‌زانم كاری راهێنه‌رایه‌تی زۆر قورسه، به‌تایبه‌تی هی ریال مه‌درید، بۆیه نازانم تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام ره‌نگه له داهاتوو شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووبدات.
ریال مه‌درید له قۆناخی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر ریال بێتیس له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا، له‌مباره‌یه‌وه زیزۆ ده‌ڵێت: هه‌موو یاریزانه‌كان به هێز و جه‌سته‌یه‌كی باشه‌وه ئاماده‌ن، سووپاسیان ده‌كه‌م كه هه‌میشه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه‌یان ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
زیزۆ گوتیشی: له دوای كرانه ده‌ره‌وه‌مان له جامی شای ئیسپانیا به‌هێزتربووین و ئاستی یاریزانه‌كانمان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه رۆیشتووه.
زیزۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌شداریی به (ئیسكۆ، ئاسێنسیۆ و سیبایۆس) ده‌كات، ده‌شڵێت: یاسای من ده‌رفه‌تدانه به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانم.
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال سانجێرمان، زیزۆ گوتی: باشترین كار بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سانجێرمان ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانه به ده‌روونێكی ئاسووده.
له گه‌ڕی 24ـه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 22:45 خولهك، یانه‌ی ریال بێتیس میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، یانه مه‌دریدییه‌كه به 42 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دایه و به جیاوازی 17 خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، یانه‌ی ریال بێتیس به 33 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.