یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
یانه‌ی كفری دوای زیاتر له ساڵێك تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو
له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی كفری تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، یانه‌ی سه‌یدسادقیش چواره‌مین یاری له‌م وه‌رزه دۆڕاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 شووباتی 2018، یانه‌ی كفری میوانداری یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی كرد، یانه گه‌رمیانییه‌كه یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامێكی قورس له نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند، به‌مه‌ش دوای زیاتر له ساڵێك یانه‌ی كفری تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
گۆڵه‌كانی ئاشتی له لایه‌ن (ئه‌یوب محه‌مه‌د، كۆسار جه‌مال و ئارام محه‌مه‌د) تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی كفری له لایه‌ن شوانه محموود تۆمار كرا.
یانه‌ی كفری به 11 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاشتی به 7 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی سه‌یدسادق میوانداریی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی دراوسێی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه كۆتایی هات، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له لایه‌ن (شادومان سه‌باح) تۆمار كرا. یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ دووه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 7 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سه‌یدسادق تووشی چواره‌مین شكست بوو، بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م داكشا.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن یاریگه‌یان جێهێشت، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به 12 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م هه‌ڵكشا و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به 13 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.