ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید كچێكی گریاند
ئه‌و كچه چیرۆكی خه‌مناكی خۆی له داخی ئه‌و یاریزانه ده‌گێرێته‌وه

دوای شكسته‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل هانده‌رێكی یانه‌ی شایانه چیرۆكی گریانی خۆی له فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرا كرد.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئیسپانیۆل له دوایین خوله‌كه‌كانی كۆتایی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستیان به یانه‌ی ریال مه‌درید هێنا، له كاتی به‌ڕێكه‌وتنی پاسی یاریزانانی شایانه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنا كچێك ده‌چێته به‌رده‌م یاریزانانی ریال مه‌درید له ماركۆ ئاسێنسیۆ ده‌پاڕێته‌وه تا وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرێت، به‌ڵام ئاسێنسیۆ گوێ به‌و كچه نادات و خۆی لێ بێ ئاگا ده‌كات.
له‌وكاته‌دا كامیرایه‌كی زۆر له ده‌وری كچه‌كه كۆبوونه‌وه و كاتێك ده‌گریا و به‌و كه‌س ژیر نه‌ده‌بووه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
كچه‌كه به رۆژنامه‌ی ماركای راگه‌یاند كه له مه‌دریده‌وه بۆ هاندان و یاوه‌ریكردنی یاریزانه‌كان چووبوومه كه‌ته‌لۆنیا، كاتێك یاریزانانی ریال مه‌دریدم له فرۆكه‌خانه بینی زۆر حه‌زم كرد وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاسێنسیۆ بگرم، چونكه ئه‌و یاریزانه‌م زۆر خۆشده‌وێت، كه‌چی ئه‌و ئاماده نه‌بوو بۆ من بوه‌ستێت و ئه‌و خه‌ونه‌ی من بێنێته دی.