عه‌لی عه‌دنان: له ئێتاڵیا به گاریس به‌یل و كارلۆس وه‌سفم ده‌كه‌ن
عه‌لی عه‌دنان: مارسێلۆ باشترین یاریزانی جیهانه له باڵی چه‌پ

عه‌لی عه‌دنانی یاریزانی عێراقی و یانه‌ی ئۆدێنیزی ئیتاڵیا، له‌دیمانه‌یه‌كیدا باس له‌وماوه‌یه ده‌كات كه چووه‌ته ئیتالیا‌و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئۆدێنیزیه‌وه كردووه، عه‌لی عه‌دنان گووتیشی: زۆر پێم ده‌ڵێن شیوازی یاری كردنت به گاریس به‌یل و كارلۆس ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و به‌یاریزانێكی دیكه سه‌رسامه.
عه‌لی عه‌دنان ته‌مه‌نی 25 ساله و یه‌كیكه له یاریزانه گرنگه‌گانی ئۆدێنزی ئیتاڵیا، عه‌لی گرێی دڵی ده‌كاته‌وه‌و باس له‌ساتی چونی بۆ ئیتالیا و دۆخی ئیستای له یانه‌كه ده‌كات.
عه‌لی عه‌دنان ده‌ڵێت: 3 ساڵه له ئیتاڵیا ده‌ژیم و له یانه‌ی ئۆدینزی یاری ده‌كه‌م، لێره‌وه زۆر پێشوه چوونم به‌خۆمه‌وه بینیووه، سه‌ره‌تا ئێره بۆمن زۆر ئه‌سته‌مبوو، ده‌رفه‌تی یاری كردنیشم كه‌مبوو، به‌ڵام له‌گه‌ل هاتنی راهینه‌ری نوێ و خۆماندووكردنی زیاتر ئێستا زیاتر یاری ده‌كه‌م و پێم وایه به‌رێگایه‌ی زۆر باش ده‌رۆم.
عه‌لی عه‌دنان ئیتاڵیا به وڵاتێكی خۆش و سه‌رنجراكێش ده‌زانیت و ده‌شڵێ زمانی ئیتالی فێربووم و باش قسه‌ی پێده‌كه‌م.
له‌مباره‌یه‌وه یاریزانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ڵێت: ئیتاڵیا وڵاتێكی زۆر جوانه و ئۆدێنزیش ئه‌گه‌رچی شارێكی بچووكه، به‌ڵام زۆر سه‌رنجراكێشه، زۆر ئاسووده‌م و یه‌كیك له قۆناخه گرنگه‌كانی ژیانم لێره ده‌روات.
عه‌لی عه‌دنان ئه‌گه‌رچی شێوازی یاری كردنی له گاریس به‌یل و رۆبێرتۆ كارلۆس ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و به‌یاریزانێكی دیكه سه‌رسامه.
یاریزانه عێراقییه‌كه ده‌ڵێت: زۆر پێم ده‌ڵێن شێوازی یاری كردن به گاریس به‌یل و رۆبێرتۆ كارلۆس ده‌چێت، به‌راستی ئه‌وه بۆمن جێگای شانازییه و هه‌وڵ ده‌ده‌م بگه‌مه ئاستی ئه‌وان، به‌ڵام به‌لای منه‌وه مارسێلۆ باشترین یاریزانی بالی چه‌په له‌جیهان.
عه‌لی عه‌دنان كوری عه‌دنان كازمی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و تاكه یاریزانی عێراقیشه له یانه‌یه‌كی ئیتاڵیا یاری بكات و گۆڵیشی له سێریا ئه‌ی تۆمار كردبێت.