سوپاى عێراق و توركيا ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
بۆ "پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی سنوور و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار و هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، عوسمان غانمی سه‌باره‌ت به "پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی سنوور و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئاكار له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكاران رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی سنوور و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌یاندنی ئه‌م پرسانه بۆ ئاستی باڵا كۆبووینه‌وه".
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگیان كردووه بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوپای هه‌ردوو وڵات كه مێژوویه‌كی ریشه‌دارییان هه‌یه له هه‌ماهه‌نگیدا، گوتیشی: "توركیا و عێراقیش دووچاری هه‌مان مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی هاوشێوه بوونه‌ته‌وه، كه ناوچه‌كه‌یان گرتووەته‌وه. هیوادارین له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر بكه‌ین له‌باره‌ی پاراستنی سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بیگه‌یه‌نینه ئاستی باڵا. له‌و باوه‌ڕه دام وه‌ك دوو وڵات و سوپای دوو وڵاتی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی پته‌وتر درێژه پێ ده‌ده‌ین".
لای خۆیشه‌وه سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای عێراق، عوسمان غانمی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشتر به‌رنامه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئاكار داندراوه بۆ عێراق، گوتی: "ئه‌م سه‌ردانه گرنگی زۆر له خۆده‌گرێت به تایبه‌تی له بواری مه‌شق و راهێنان، پڕچه‌ككردن، زانیاری هه‌واڵگری".
غانمی ئاماژه‌ی به‌وه دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان كردووه له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌كان و مه‌شقی سه‌ربازی و زانیاری هه‌واڵگری.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ڕ