پاره نه‌ده‌ن ئه‌سه‌د جێگایان ناكاته‌وه
حكومه‌تی سووریا داوای پاره له ئاواره‌كانی عه‌فرین ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: "حكومەتی سووریا بەرامبەر بە وەرگرتن و حەواندنەوەیان، داوای ھەزار تا دوو ھەزار و دووسەد دۆلاری ئەمریكی لەو كەسانە دەكات كە لەبەر شەڕی عەفرین ھەڵدێن و روو لە ناوچەكانی حەلەب دەكەن.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ راشیگەیاندووە، ئەمە ئاستەنگێكی زۆری بۆ خەڵك دررستكردووە و ناتوانن شارەكە جێبھێڵن، بەو پێیەی ئەو بڕە پارەیەیان پێ نییە.
هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی سووریا ھێشتا سووریا به یه‌ك ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌زانێت و هاووڵاتیانی كوردیش هه‌ر به هاووڵاتی سووریا ناو ده‌بات، به‌ڵام نه له هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین وه‌ك پێویست به‌هانایانه‌وه چووه‌و نه له هاوكاریكردنی ئاواره و لێقه‌وماوانی شه‌ڕ خۆی ده‌كاته خاوه‌ن.
هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، زیاتر له 45 رۆژه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا 212 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و زیاتر له 600 كه‌سیش بریندار بوون، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره بوون، به‌ڵام رژێمی سووریا به‌بێ پاره ئاماده نییه پیشوازی له خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ناوچه‌كه بكات.