به ڤیدیۆ.. جه‌وییه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی ریمۆنتادای تۆمار كرد
جه‌وییه به 3 گۆڵ دواكه‌وت، دواتر به 4 گۆڵ پێشكه‌وت

یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ی عێراقی له جامی یه‌كێتی ئاسیا ریمۆنتادای به‌رامبه‌ر مالكیه‌ی به‌حره‌ینی كرد، دوای ئه‌وه‌ی به 3 گۆڵ له دواوه بوو، توانی چوار گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك تۆمار بكات.
دوای كه‌متر له هه‌شت خوله‌ك عیسا ئه‌لبه‌ری گۆلی یه‌كه‌می یانه به‌حره‌ینیه‌كه‌ی كرد و هه‌مان یاریزان دوای خوله‌كێك گۆڵی دووه‌میشی كرد، له خوله‌كی 14 ئه‌سرا عامر گۆڵی سێیه‌می بۆ میوانه‌كان كرد.
به‌ڵام له خوله‌كی 28 محه‌مه‌د مه‌یدانی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه عێراقیه‌كه كرد، له نیوه‌ی دووه‌میشدا ئه‌مجه‌د رازی یاریزانی پێشووتری هه‌ولێر گۆڵی دووه‌می جه‌ویه‌ی كرد، دوای 9 خوله‌كیش حه‌مادی ئه‌حمه‌د ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له‌دوا ساتی یارییه‌كه‌ش ئه‌مجه‌د رازی گۆڵی چواره‌م و سه‌ركه‌وتنی جه‌وییه‌ی كرد و به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش به دوو سه‌ركه‌وتن و یه‌كسان بوونێك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میان گرتووه.