توركیا چاو له‌سه‌ر ساڵح موسلیم هه‌ڵناگرێت
ئه‌مجاره داوای ده‌ستگیركردنی له سوید ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا داوا له حكومه‌تی سوید ده‌كه‌ن، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" ده‌ستگیر بكه‌ن كه ئێستا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه.
مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/3/2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئاگاداری ساڵح موسلیم_ین و ئێستا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویده، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن.
ساڵح موسلیم روو ده‌كاته هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپا توركیا داوای ده‌ستگیركردنی ده‌كات. پێشتریش حكومه‌تی توركیا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رلین كردبوو، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌یان راده‌ست بكاته‌وه، كه به‌شداری له خۆپیشاندانی تایبه‌ت به شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی سه‌ر عه‌فرین له‌و وڵاته‌دا كردبوو.
حكومه‌تی توركیا به مه‌به‌ستی دادگایكردنی، داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ساڵح موسلیمی له به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیاش كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتی: "ئیستا له سویده له هه‌وڵه‌كانمان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی موسلیم به‌رده‌وام ده‌بن".
لە 25 شوباتی 2018 ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، له شاری پراگی پایتەختی كۆماری چیك ده‌ستگیركرا. میدیاكانی پەیەدەش ئاشكرایان كرد ساڵح موسلیم، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسێك چووەتە چیك و دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی چیك لەسەر داوای توركیا بووە.
به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه 27/2/2018، ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە برایه بەردەم دادگا‌و دواتر له‌لایه‌ن دادگایه‌كی چیكه‌وه له پراگ ئازادكرا.
له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 له‌لایه‌ن توركیاوه یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆ ساڵح موسلیم و 47 به‌رپرسی دیكه‌ی دیاری په‌یه‌ده، ده‌ركرا. دوای دەستگیركردنیشی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە چیك كردبوو ساڵح موسلیم رادەستی توركیا بكات.