"ئالۆنسۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین پشتگیری سووپای توركیا ده‌كات"
"باسی په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی فێنه‌رباهچه ده‌كات"
.jpg)
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ئه‌كاونتی چابی ئه‌لۆنسۆی یاریزانی پێشووی یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید چه‌ند پۆستێكی نامۆی له‌سه‌ر حكوومه‌تی توركیا و ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین كرد، پاشان ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه ئه‌كاونته‌كه‌ی له لایه‌ن گروپێكی هاككه‌ری توركیاوه هاك كراوه.
سه‌ره‌تا گروپه‌كه پۆستێكیان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان كرد، پاشان له پۆستێكی دیكه فرۆكه‌یه‌كی توركیان داناوه و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له دژی عه‌فرین ده‌ربڕیوه.
له دواین پۆستیش به‌ناوی چابی ئه‌لۆنسۆوه نووسیویانه: ویستم گرێبه‌ستی ریال مه‌درید له پێناو فێنه‌ربه‌هچه ره‌ت بكه‌مه‌وه، له ئێستاشدا داوا ده‌كه‌م هه‌موولایه‌ك پشتگیری له سووپای توركیا بكه‌ن.
دوای ئه‌و پۆستانه چابی ئه‌لۆنسۆ ئه‌كاونته‌كه‌ی له‌ده‌ست هاككه‌ره‌كان هێنایه‌وه و پۆسته‌كانیشی سڕییه‌وه و تا ئێستاش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هاككردنه‌كه‌وه نه‌داوه.