مێسی هاتریكی تۆمار كرد و بووه خاوه‌نی سێیه‌مین منداڵ
مێسی له دایكبوونی سێیه‌مین منداڵی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر مالاگا دوورخسته‌وه.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له پێگه‌ی فه‌رمی رایگه‌یاند مێسی گۆڵكاری یانه‌كه به‌هۆكاری تایبه‌ت ناتوانێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاماده بێت و یێری مینا له شوێنی ئه‌و بانگهێشتكراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه ئانتۆنێلای هاوسه‌ری مێسی له نه‌خۆشخانه‌یه و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش یاریزانه‌كه له ئینستاگرامی فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه سیرۆ كه ناوی كوڕی سێیه‌میه‌تی هاته دوونیا و سه‌لامه‌تی ئانتۆنێلاشی دووپاتكرده‌وه.
مێسی له ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌شداریكردووه و ته‌نیا له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل نه‌بێت كه له نیوه‌ی دووه‌م به‌شداریكرد، تا ئێستاش بیست و چوار گۆڵی كردووه وپێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی پێلاوی زێڕین ده‌كات.