موسلیم: به چه‌كی ئه‌وروپا لە عەفرین كۆمه‌ڵكوژی ده‌كرێت
"ئێمە ناڵێین با ئەوروپا بەرگریمان لێ بكات، بەڵكو با یاساكانی خۆی جێبەجێ بكات"

K24 - ھەولێر
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) رایدەگەیەنێت، سوپای توركیا به چه‌كی ئه‌وروپا له عه‌فرین كۆمەڵكوژی دەكات. ئێمە ناڵێین با ئەوروپا بەرگریمان لێ بكات، بەڵكو با یاساكانی خۆی جێبەجێ بكات.
لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی ئه‌وروپا كه 57 پارتی سیاسی و 53 رێكخراوی جڤاكی له شاری ده‌نهاگی هۆڵه‌ندا بۆ پشتگیری له عه‌فرین رێكخراوە، ساڵح موسلیم رایگه‌یاند: "پێشتر له رێی چەكدرانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر كۆبانێ، شنگال و كه‌ركووك، ئێستاش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌فرین. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه نه‌یانتوانیووه له‌و شوێنانه ته‌واویان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ له عه‌فرین تەواوی بكەن".
گوتیشی: "به لای ئێمه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان عه‌فرین و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نییه. عه‌فرین درێژكراوه‌ی سوور، جزیر، نسێبین و شه‌نگاله. ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی 100 ساڵه له دژی ئه‌رمه‌نی، سریانی و كوردان كردی، ئێستا ته‌واوی بكات. بۆ ئێمه ئه‌مه بابه‌تێكی شه‌ره‌ف و نامووسه، پێویسته هه‌موو كه‌س ئەوە بزانێت".
ساڵح موسلیم بۆ رای گشتی ئه‌وروپا دەڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌دات و به‌رخودان ده‌كرێت، بۆ ئارامی و ئاسایشی ئێوه‌یه".
راشیگەیاند: "ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی لێره روویاندا، هه‌موو شتێكیان پیشاندا. ده‌یانه‌وێ عه‌فرین له كوردان بستێنن و راده‌ستی تیرۆریستانی بكه‌ن. ئێمه لێره ئه‌وروپا و مرۆڤایه‌تی ده‌پارێزین. ئێمه داوا له ئه‌وروپا ده‌كه‌ین خاوه‌نداری له یاساكانی خۆیان بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی عه‌فرین به چه‌كی ئه‌وروپا ده‌كوژرێت. دەبابەكانی لیۆپاردی ئه‌ڵمانیا به‌كارده‌هێنرێن. یاسا، بنه‌ما و په‌یمانه‌كانی ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێشێل ده‌كرێن. ئێمه ناڵێین وه‌رن بۆ ئێمه شه‌ڕ بكه‌ن. ئێمه ده‌ڵێین بنه‌ما و یاساكانی خۆتان جێبه‌جێ بكه‌ن. كوشتنی ئێمه به چه‌كی ئه‌وروپا شتێكی نامرۆڤایه‌تییه. ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین".
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە موسلیم، گوتی: "مافی هیچ كه‌سێك نییه كه به گه‌لی عه‌فرین بڵێت له عه‌فرین چۆڵ بكەن، ئه‌وێ شوێنی گه‌لی عه‌فرینه. منداڵانی ئه‌وێ خاكی خۆیان ده‌پارێزن. بۆ ده‌بێ شوێن و واری خۆیان به‌جێبهێڵن؟".
ھ.م
سەرچاوە: فوڕات نیوز