سه‌یدسادق له خولی پله‌یه‌كی كوردستان گورزی خۆی وه‌شاند
خولی پله‌یه‌كی كوردستان به چه‌ندان ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو كۆتایی هات
.jpg)
له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناخی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، یانه‌ی سه‌یدسادق تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرده‌وه و یانه‌ی كۆیه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی دهۆك دۆڕا.
كۆیه 1 ـ 2 دهۆك (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م)
گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له لایه‌ن یاریزانان (عه‌بدولره‌زاق حه‌یده‌ر و سامر محه‌مه‌د سه‌عید) تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی كۆیه‌ش (كاردۆست) تۆماری كرد.
سۆران 1 ـ 1 گاره (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م)
یانه‌ی سۆران له رێگه‌ی بارزان قاسم له خوله‌كی 35 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 78 یادگار یوونس ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی گاره یه‌كسان كرده‌وه، له‌م یاریه‌دا بێوار فه‌ریق یاریزانی یانه‌ی گاره به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
هه‌لۆ 1 ـ 1 ئاكرێ (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م)
هه‌ردوو گۆڵه‌كه له چاره‌گی یه‌كه‌می گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران، سه‌ره‌تا هه‌ڵۆ له رێگه‌ی یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئێرانی (مووسا شابازی) له خوله‌كی 4 گورزی خۆی وه‌شاند، پاشان له خوله‌كی 15 عه‌بدوڵڵا كه‌یفی یاریزانی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی كه‌ركووك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ئاكرێ یه‌كسان كرده‌وه.
سه‌یدسادق 2 ـ 1 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م)
یانه‌ی سه‌یدسادق تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرده‌وه و له نێو یاریگه‌ی خۆی به بردنه‌وه‌ی له پێشمه‌رگه زه‌نگی مه‌ترسی لێدا، گۆڵه‌كانی سه‌یدسادق له لایه‌ن (میلاد و محموود شاكر) تۆمار كران.
شه‌هیدان 1 ـ 1 ئاشتی
یانه‌ی ئاشتی له رێگه‌ی كارساز محه‌مه‌د پێشكه‌وت، دواتر یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بارودۆخی یانه‌ی شه‌هیدانی له‌م وه‌رزه دژوارتر كرد.
كفری 1 ـ 1 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
یانه‌ی كفری سه‌ره‌تا له رێگه‌ی دانیار محه‌مه‌د گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام به‌هائه‌دین به‌كر هێرشبه‌ری ناسراوی كوردستان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه یه‌كسان كرده‌وه.
