به ڤیدیۆ.. ئینته‌ر میلان به سه‌ركردایه‌تی ئیكاردی گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی تۆمار كرد
هیچ یاریزانێك هێنده‌ی ئیكاردی ئه‌م وه‌رزه گورزی له‌م یانه‌یه نه‌داوه
له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئینته‌ر میلان به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی سامپدۆریای برده‌وه، له‌م یارییه‌دا ماورۆ ئیكاردی كاپتنی ئینته‌ر سووپه‌رهاتریكی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 29ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی سامپدۆریا له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو له‌م وه‌رزه.
له خوله‌كی 26ـی گێمی یه‌كه‌م، ئیڤان پێرسیچی ناوه‌راستكاری كرواتی شریتی گۆڵه‌كانی ئینته‌ر میلانی بڕی، دوای تێپه‌ڕبوونی 4 خوله‌كی دیكه، ماورۆ ئیكاردی گۆڵی دووه‌می به لێدانی سزا بۆ ئینته‌ر زیاد كرد.
ئیكاردی دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك خوله‌كی دیكه گۆڵی دووه‌می كرد، پێش ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م ئیكاردی له خوله‌كی 44 گۆڵێكی دیكه‌ی كرد و هاتریكی تۆمار كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی 6 خولهك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م ئیكاردی به تۆماركردنی چواره‌مین گۆڵ یه‌كه‌مین سووپه‌ر هاتریكی له‌م وه‌رزه بۆ ئینته‌ر كرد.
ماورۆ ئیكاردی له قۆناخی یه‌كه‌میش 2 گۆڵی له سامپدۆریا كرد، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه له دژی سامپدۆریا گه‌یانده 6 گۆڵ، له كاتێكدا ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 22 گۆڵه.