راویژكاری ئه‌ڵمانیا: ئه‌وه‌ی له‌عه‌فرین روو ده‌دات قابیلی قبوڵ نییه
ئه‌نگێلا مێركل: به‌هه‌زاران هاووڵاتی سڤیل له عه‌فرین بوونه‌ته قوربانی و ده‌ربه‌ده‌ر بوونه و دۆخی ئه‌و شاره هه‌رگیز جێگای قبوڵكردن نییه
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری چواره‌م وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا، ئه‌نگێلا مێركڵ گوتارێكی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و، پلان و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی حكوومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیای راگه‌یاند، هاوكات ره‌خنه‌ی توندیشی ئاراسته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كرد.
مێركڵ گوتی: "ئه‌وه‌ی له عه‌فرین روو ده‌دات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت، به‌هه‌زاران كه‌سی سڤیل له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیادا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره بوونه‌ته قوربانی و ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردان بوونه، به توندترین زمان ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی دۆخی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقیش له سووریا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی سووریا و رووسیا به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه به‌رپرسن، كه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ئارادایه".
H.B