كارمه‌ندانی UN له جنێڤ به‌هۆی مووچه‌وه مانده‌گرن
ناڕه‌زایی له دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و شێوازی كاركردنییان ده‌رده‌بڕن

K24 - هه‌ولێر:
بۆ جاری دووه‌م له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌دا، كارمه‌ندانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ، گردبوونه‌وه ساز ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایی له ژینگه‌ی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانییان ده‌رده‌بڕن.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی 200 كارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له به‌رده‌م باره‌گای رێكخراوه‌كه له جنێڤی سویسرا، خۆپیشاندانییان سازكرد و له دژی سیسته‌می مووچه و ژینگه‌ی كاره‌كه‌یان، درووشمی جیاجیایان ده‌گوته‌وه.
ئه‌وان له‌سه‌ر لافیته‌كانییان نووسیویانه: "كارمه‌نده مانگرتووه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ".
بریشا شاوی، به‌رپرسی جێبه‌جێكانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی كارمه‌ندان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، جه‌خت له داواكانی مانگرتووان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و "رێگه‌ی ناشه‌فاف"ـه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه بڕی مووچه و مه‌رجی كاره‌كانییان پێ دیاری ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه راشیده‌گه‌یه‌نێت، لێژنه‌ی كارمه‌ندانی گشتی نێوده‌وڵه‌تی، بووه‌ته ئامرازێكی سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه كار ده‌كات، هۆشداریش ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره زیانی ته‌نها بۆ كارمه‌ندان نییه، به‌ڵكو كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌واوی چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئه‌و به‌رپرسه روونیشی ده‌كاته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ جنێڤ، له برازاڤیلی پایته‌ختی كۆنگۆ، ئه‌دیس ئه‌بابا له ئه‌سیوپیا، بانگۆكی تایلاند و باره‌گای سه‌ره‌كی له نیویۆرك كارمه‌ندانی رێكخراوه‌كه گردبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه.
ا. م