واشنتن پۆست: بۆڵتن گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
جۆن بۆڵتن كێیه؟ بۆچی پێشبینی ده‌كرێت به ده‌ستبه‌كاربوونی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت؟
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری نوێی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بڕیاره له رۆژی 9ی نیسان/ ئه‌پریلی داهاتوو، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بێت، دۆستێكی نزیكی ئیسرائیله و هه‌ڵوێستی توندی هه‌یه به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران و كۆریای باكوور.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "ده‌ستنیشانكردنی بۆڵتن به راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێته هۆكاری گۆڕانكاری ریشه‌یی له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مبه‌ر قه‌یرانه‌كانی جیهان".
ديموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك له كۆمارییه‌كانیش، نیگه‌رانی خۆیان له هه‌ڵوێسته تونده‌كانی بۆڵتن ده‌ربڕیوه، كه پێشبینی ده‌كه‌ن ببنه ئه‌گه‌ری ئاڵۆزتربوونی ململانێ نیوده‌وڵه‌تییه‌كان.
كریستۆفه‌ر كۆنز، سیناتۆری دیموكراته‌كان ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێسته‌كانی بۆڵتن له باره‌ی ئێران و كۆریای باكوور، له راده‌به‌ده‌ر توند و مه‌ترسیدار و خراپن".
ته‌نها له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپدا، بۆڵتن سێیه‌م راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایه له دوای ماكماسته‌ر و مایكل فڵین له‌و پۆسته ده‌سبه‌كار بێت، بۆڵتن یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری جه‌نگی عێراق و لێدانی پێشوه‌خته‌ی له كۆریای باكوور كردووه.
بۆڵتن له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ده‌ڵێت: "ره‌نگه شه‌ڕی خۆپاراستن تاكه چاره‌بێت بۆ رێگه‌گرتن له هێرشی مووشه‌كی ناووكی كۆریای باكوور بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا".
كۆریای باكوور تاكه وڵات نییه كه بۆڵتن هیوای ده‌خوازێت گورزی سه‌ربازی لێبوه‌شێنرێت، ئه‌و پێشتر رایگه‌یاندبوو، ده‌بێت رژێمی ئێران له رێگه‌ی گۆڕینی رژێمی "مه‌لا و ئایه‌توڵڵاكان بگۆڕدرێت و له ساڵی 2019، له ناو تاران ئاهه‌نگ بگێڕین".
هاوكات یه‌كێكه له‌وانه‌ی سه‌رسه‌ختانه‌ی به‌رهه‌ڵستی رێككه‌وتنی ناوكی ئێران و وڵاتانی 5 + 1 ده‌كه‌ن، كه له ته‌ممووزی 2015، مۆركرا و به گوێره‌ی گۆڤاری "فۆرین پۆڵه‌سی" ئه‌مه‌ریكی، پێشبینی ده‌كرێت بۆڵتۆن هاوكاری و پشتیوانییه‌كی زۆری ئیسرائیل بكات.
له‌و پێناوه‌شدا ئیسرائیل پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كردووه سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی بۆڵتن له‌و پۆسته‌دا، رۆژنامه‌ی "هائارێتز"ی ئسیرائیلی رایگه‌یاندووه، بۆڵتن دژی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ته، كه خۆی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكدا ده‌بینێته‌وه به ناوی فه‌له‌ستین له پاڵ ئیسرائیل، له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات‌دا.
يسرائيل كاتس, وه‌زیری گه‌یاندنی ئیسرائیل، ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی له جۆن بۆڵتن ده‌كه‌م كه وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان كراوه".
كاتس ده‌شڵێت: "بۆڵتن به پاڵپشتییه به‌هێزه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل ناسراوه و هه‌ڵوێسته‌كانی توندن، به‌تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه، من دڵنیام ده‌بێته ده‌نگێكی گرنگ له جه‌نگی خێر به‌رامبه‌ر به شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌مان و ته‌واوی جیهان".
ئه‌یالیت شاگید، وه‌زیری دادی ئیسرائیل، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: "سه‌رۆك تره‌مپ به‌رده‌وامه له دامه‌زراندنی دۆسته راسته‌قینه‌كانی ئیسرائیل له پۆسته باڵاكان، جۆن بۆڵتن یه‌كێكه له دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنێكی نایابه".
رۆژنامه‌ی "هائارێتز"سی ئیسرائیلی له به‌رامبه‌ر ده‌ستنیشانی كردنی بۆڵتن له‌و پۆسته، به گه‌وره‌یى له مانشێته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت مرد (به‌سه‌رچوو)"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له پاڵ ئیسرائیل.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "بۆڵتن دژایه‌تی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات له ململانێی نێوان فه‌له‌ستین – ئیسرائیل" ئاماژه به‌وه ده‌كات، له رابردوودا داوای كردووه كه‌رتی غه‌ززه بدریته میسر و به‌شی رۆژئاواش بدرێته ئه‌رده‌ن.
راوێژكاری داهاتووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه له 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2017 ئه‌نجامدرا، به راشكاوی پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆسه‌كه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه دایه كورد ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
ده‌ستنیشانكردنی بۆڵتن، كه پێشتر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له دوای زنجیره‌یه‌ك له كارلادان و ده‌ست له كاركێشانه‌وه دێت له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، له مانگی رابردوو.
بۆڵتن، پارێزه‌ر و دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی، 69 ساڵ، له ئیداره‌ی كۆمارییه‌كانی وه‌ك رۆناڵد ریگن و جۆرن هێربه‌رت بوش "بوشی باوك" و جۆرج ده‌بیلو بوش خزمه‌تی كردووه.
بۆڵتن له 20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 1948 له ویلایه‌تی ماریلاند له‌دایكبووه و له ژینگه‌یه‌كی میللی و چینی ناوه‌ندی پێگه‌یشتووه، دواتر په‌یوه‌ندی به زانكۆی "یه‌یڵ" كردووه و له ساڵی 1970 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به پله‌ی نایاب به‌ده‌ستهێناوه، دواتریش له كۆلێژی ماف خوێندوویه‌تی و ساڵی 1974 ته‌واوی كردووه.
سه‌رچاوه: هه‌ف پۆست
ا. م