ده‌وڵه‌تی یاسا داوا ده‌كات به‌هێز توركیا له‌ عێراق ده‌ربكرێت

"توركیا جگه‌ له‌ زمانی هێز له‌ هیچی دیكه‌ تێناگات"

K24 هه‌ولێر:

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌ییمانێتی دەوڵەتی یاسا كه‌  نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پێیوایە پێویستە بە ھێز مامەڵە لەگەڵ توركیا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق بكێشێته‌وه‌.

زەینەب خەزرەجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: "توركیا جگە لە ھێز لە ھیچی دیكە تێناگات، بۆیە پێویستە بە ھێز مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بكرێت بۆ ناچاركردنی تا هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌، ئەوەش دوای ئەوەی رێگەكانی دیكەی دانووستان و دیپلۆماسی شكستیانھێنا".

ئەو پەرلەمانتارە داوای كردووە، باڵیۆزی توركیا لە عێراق بانگھێشت بكرێت و بە فەرمی داوی كشاندنەوەی ھێزەكانی توركیا، ئاراستەی ئه‌نقه‌ره‌ بكرێت.

 هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، سەرۆككۆماری توركیا هه‌موو پەیماننامەو عورفە نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووه‌ و پێویستە ئەردۆغان ئەوە بزانێت عێراق سووریا نییە.