به فه‌رمی ئه‌گوێرۆ هه‌واڵی رۆیشتنی له مانچێسته‌ر سیتی راگه‌یاند
ئه‌گوێرۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه له دوای مان سیتی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات

سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی و ئارجێنتینا چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئارجێنتینا، ئاگوێرۆ رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان سیتی له ساڵی2020 ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی ئیندیپێندێنتی ئارجێنتینا.
ئه‌گوێرۆ مۆندیالی رووسیا به وێستگه‌یه‌كی گرنگ له چاره‌نووسی داده‌نێت و پێیوایه ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نازناوه‌كه له‌گه‌ڵ تانگۆ بباته‌وه پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به چاره‌نووسی بهێنێت.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له هاوینی 2011 به به‌های 36 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید روویكرده مانچێسته‌ر سیتی، له كۆی 290 یاری بۆ یانه‌ی سیتیزن 199 گۆڵ و 58 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه.