به ڤیدیۆ... "ئه‌ستێره‌یه‌كی دورتمۆند بووه موسڵمان"
"ده‌ستی به نوێژكردن كردووه"

به گوێره‌ی پێگه‌یه‌كی ئێندۆنیسیا كه وڵاتێكی زۆرینه مووسڵمانه، مارسێل شمێلزه‌ری یاریزانی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا بۆته مووسڵمان.
سه‌رچاوه‌كه ڤیدیۆیه‌كی داناوه كه تێیدا چۆنیه‌تی فێربوونی نوێژ فێری (شمێلزه‌ر) ده‌كات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌ته‌واوه‌تی ئاینی خۆی له كریستیانه‌وه بۆ ئیسلام گۆڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی (شمێلزه‌ر) بڵاو كراوه‌ته‌وه له كاتی باوه‌ڕهێنان به ئایینی ئیسلام، به‌ڵام هێشتا ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له هه‌ژماره‌كانی خۆی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه و هیچ شتێكی له‌مباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
مارسێل شمێلزه‌ری 30 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی دۆرتمۆند پێگه‌یشتووه و تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه.
شمێلزه‌ر له كاتی فێربوونی نوێژ
شمێلزه‌ر له كاتی باوه‌ڕهێنان به ئایینی ئیسلام