به فه‌رمی، بۆ یه‌كه‌مجار گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له چامپیۆنزلیگ روویدا
گۆڕانكارییه‌كه یۆرۆپالیگیش ده‌گرێته‌وه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری له باره‌ی پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ راگه‌یاند كه له وه‌رزی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یوێفا بڕیاریدا بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی 2018 ـ 2018ـی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ، یاریزانێك ده‌توانێت له یه‌ك وه‌رز له دوو یانه‌ی جیاواز به‌شداریی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی بكات.
فلیپی كۆتینهۆ كاتێك له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، ناتوانێت له‌گه‌ڵ بارسا به‌شداری له چامپیۆنزلیگ بكات، به‌وپێیه‌ی له وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌شداری كردبوو.
یوێفا برگه‌یه‌كی دیكه‌ی گۆڕانكارییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌كان ده‌توانن له جیاتی 18 یاریزان، 23 یاریزان بۆ یارییه‌كان تۆمار بكه‌ن.
جیا له‌وه‌ش یوێفا گۆڕانكاری له كاتی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگیش كردووه، هه‌روه‌ها یانه‌كان له كاتی زیادكراودا ده‌توانن گۆڕانكاری چواره‌میش بكه‌ن.