خولی پله‌یه‌كی كوردستان هه‌فته‌یه‌كی پڕگۆڵی تێپه‌ڕ كرد
یارییه‌ك ته‌واو نه‌كرا و 3 یاریش به‌هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی پێشوو كۆتایی هات

له گه‌ڕی ده‌یه‌می قۆناخی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان 6 یاری به‌ڕێوه‌چوون، یارییه‌كیش ته‌واونه‌كرا، دوو یاریش به هه‌مان ئه‌نجامی یاری چوون كۆتایی هات.
ئاكرێ 1 ـ 1 گاره
ئه‌م یارییه به هه‌مان سیناریۆی قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، به‌و پێیه‌ی له یاری چوون یارییه‌كه بهه 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، یانه‌ی ئاكرێ له خوله‌كی 8 له رێگه‌ی عومه‌ر سه‌عید ده‌سپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م یانه‌ی گاره له رێگه‌ی ئومێد ئه‌حمه‌د له خوله‌كی 52 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
هه‌ڵۆ 1 ـ 1 كۆیه
یانه‌ی هه‌ڵۆ به ئامانجی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكشتهكه گه‌وره‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م میونداریی كۆیه‌ی كرد، به‌و پێیه‌ی هه‌لۆ له یاری چوون (4 ـ 1) دۆڕا بوو، به‌ڵام له‌م یارییه یه‌كسانبوون ناونیشان كۆتایی یارییه‌كه‌یان بوو.
یانه‌ی هه‌ڵۆ دوای 5 خولهك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی شه‌هباز زه‌مانی پێشكه‌وت، پاشان یانه‌ی كۆیه به لێدانی پێناڵتی له خوله‌كی 41 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
کۆیە ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یانده 10 خاڵ، هه‌ڵۆش به 9 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم مایەوە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ سۆران کە ئەوێش 9 خاڵی ھەیە.
شه‌هیدان 2 ـ 3 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دیسان سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به‌سه‌ر یانه‌ی شه‌هیدانی دراوسێی تۆمار كرد، كاتێك له یارییه‌كی پڕگۆڵدا پێشمه‌رگه 3 ـ 2 یارییه‌كه‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن دیار عه‌لی 2 گۆڵ و جوتیار جه‌زای كاپتن تۆمار كران.
كفری 1 ـ 1 ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌م یارییه به‌هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی یه‌كه‌م كۆتایی هات، به‌و پێیه گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ناونیشانی یارییه‌كه‌یان بوو، ئه‌مڕۆ دیسان یه‌كسانبوون بووه به‌شیان.
سۆران 1 ـ 2 دهۆك
یانه‌ی دهۆك به هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی پێشوو شكستی به یانه‌ی سۆران هێنا، سه‌ره‌تا یانه‌ی سۆرانی خاوه‌ن یاریگه له رێگه‌ی عومه‌ر عهبدولرهمان گورزی خۆی وه‌شاند و له خوله‌كی 21 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆما كرد، دواتر یانه‌ی دهۆك به 2 گۆڵی وه‌ڵامی سۆرانی دایه‌وه.
ئاشتی 0 ـ 0 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (ته‌واو نه‌كرا)
له قۆناخی یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به دوو گۆڵێ بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ئاشتی هێنا، به‌ڵام له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان تووشی رووداوێكی ناخۆش بوون، كاتێك له خوله‌كی 75 گرژی كه‌وته نێو هانده‌ران، یاریزانان و ئیداره‌ی یانه‌كان، به‌وپێیه‌ی به‌ردێك له نێو هانده‌رانه‌وه دێت و یاریزانێكی هه‌ڵه‌بجه زامدار ده‌كات ئهمهشیانهی هه‌ڵه‌بجه‌ی ناچار كرد له یارییه‌كه بكشێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 18 خولهك وه‌ستا و یاریزانانی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌نه‌بوون بێنه‌وه نێو یاریگه و یارییه‌كه‌ش ته‌واو نه‌كرا.