له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی لێدوانه‌كانی زڵ‌اتان میدیاكانی هه‌ژاند
"هێشتا ته‌مه‌نم بچووكه و به پیری له دایكبوومه و به گه‌نجیش ده‌مرم"

زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌لایه‌ن یانه‌ی لۆس ئه‌نجڵۆس گالاكسی ئه‌مریكیه‌وه به‌فه‌رمی به مێدیاكان ناسێنرا و له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسی به‌هۆی لێدوانه‌كانییه‌وه میدیاكانی هه‌ژاند.
له هه‌فته‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌فه‌رمی وێستگه‌یه‌كی نوێیی هه‌ڵبژارد و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لۆس ئه‌نجڵۆس گالاكسی كرد و رۆژی هه‌ینی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌و یانه‌یه گه‌یشته لۆس ئه‌نجلۆس، دواتر به‌فه‌رمی له پرێس كۆنفرانسێكدا به مێدیاكان ناسێنرا، زڵ‌اتان دڵخۆشی خۆی به په‌یوه‌ندیكردن به‌و یانه‌یه ده‌ڕبڕی و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامبوونی له یاریگه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 36 ساڵ.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه:
"چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا ده‌بوایه په‌یوه‌ندیم به خولی ئه‌مریكییه‌كه‌وه كردبایه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بكه‌م چونكه بیرم لێره‌بوو، حه‌زم ده‌كرد بێمه ئه‌مریكا به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه ژیانه هه‌ندێكجار شته‌كان وه‌كو خۆی ناڕوات، دواجار قه‌ده‌ر منی به لۆس ئه‌نجلۆس گه‌یاند.
وا هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا ته‌مه‌نم بچووكه پێشتریش ئه‌و قسه‌یه‌م كردووه، پێموایه وه‌كو بنیامین بتوانم، به پیری له دایكبوومه و به گه‌نجیش ده‌مرم، هیچ خه‌م له ته‌مه‌نی من مه‌خۆن، ئه‌و كاته‌شی كه چوومه ئینگڵاند خه‌ڵكێك ده‌یانگوت ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه، دوای 3 مانگ چاكبوونه‌وه ئینگلاندم بێزار كرد و پێم گوتن سه‌رده‌كه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه ته‌مه‌ن ته‌نیا ژماره‌یه.
پێموایه خولی ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا پێشده‌كه‌وێت، چونكه پێشتر چاودێری یارییه‌كانی ئه‌و خوله‌م كردووه و پێموایه جه‌ماوه‌ری له زیادبوونه و رۆژێك دێك بگاته ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا.
