ماركا سیناریۆیهكهی مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاشكرا ده‌كات
رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر چاره‌نووسی مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خستۆته‌ڕوو
یانه‌ی بارسێلۆنا پێكهاته‌ی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی سێڤییا ئاشكرا كرد و ناوی مێسی تێدایه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند هێشتا یاریكردنی مێسی یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، بردنه‌وه‌ش له سێڤییا به نزیكبوونه‌وه له بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا هه‌ژمار ده‌كات.
ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خسته‌ڕوو:
"سێڤییا گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی ناكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ و خوله‌كانی دیكه به‌شداره، به‌ڵام ده‌بێ راستگۆ بین مێژوو ده‌ڵێت بردنه‌وه له یاریگه‌ی سێڤییا زۆر سه‌خته، ماوه‌ی ساڵێكه كه‌م تیپ هه‌یه له‌یاریگه‌ی ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردبێت.
"یاریكردنی مێسی یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و ئازارێكی ساده‌ی هه‌بوو ئه‌ویش به‌هۆی ماندووبوونه‌وه‌یه له دوای مه‌شقه‌كان بڕیار له‌سه‌ر یاریكردنی ده‌ده‌ین."
مانگی چوار مانگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئێمه له‌م وه‌رزه پێویسته باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنین له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه له سێڤییاش زیاتر له بردنه‌وه‌ی لالیگا نزیك ده‌بینه‌وه.
دوای كۆتایی هاتنی لێدوانه‌كانی ڤاڵڤێردی، زۆرینه‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت، ته‌نیا پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه مێسی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی نه‌بێت و به‌پێی پێویستی یارییه‌كه له گێمی دووه‌م به‌شداری بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له چاپی ئه‌مڕۆی نووسیویه‌تی: هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ن مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بێت تا و خۆی له‌و تاوانباركردنهش رزگار بكات كه ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن به‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی یاری ناكات و بۆ یانه‌كه‌شی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
.jpg)