بۆفۆن: به‌ڵێ له كریستیانۆ ده‌ترسێم، چونكه پێشتر چه‌ندان شه‌و خه‌وی لێ حه‌رام كردووم
"ترسم له‌وه هه‌یه كریستیانۆ به‌رامبه‌ر ئێمه خۆشترین رۆژه‌كانی تێپه‌ڕ بكات"
جیانلویجی بۆفۆن گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتۆس پێش یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ترسی خۆی له كریستیانۆ رۆناڵدۆ دركاند و گوتی: ترسم له‌وه هه‌یه كه كریستیانۆ له یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگ باشترین رۆژه‌كانی خۆی له دژی ئێه تێپه‌ڕ بكات و بدره‌وشێته‌وه.
بۆفۆن له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی مۆنت كارلۆ له باره‌ی یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید گوتی: ئێمه به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ین كه له ئێمه به‌هێزتره، هه‌رچه‌نده ئێمه‌ش یاریزانی گه‌وره و باشمان هه‌یه.
بۆفۆن: گوتیشی: راسته ریال مه‌درید له ئێمه باشتره، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو كاتێك یانه باشه‌كان براوه بن، هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
بۆفۆن گوتیشی: كاتێك ئێمه به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی گه‌وره یاری ده‌كه‌ین، یاریزانێك به ته‌نیا ناتوانێت جیاوازی گه‌وره دروست بكات، به‌ڵام من كاری مه‌حاڵ و قورسم له كریستیانۆ بینیوه، به‌جۆرێك وای له من كردووه به درێژایی چه‌ندان شه‌و خه‌وی لێ حه‌رام بێت.
له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، رۆژی سێشه‌ممه له یاری چوون له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتۆس له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.