"ته‌واو 3 مانگی دیكه یه‌كلا ده‌بێته‌وه له نێوان كریستیانۆ و مێسی كامیان باشترن"
دوای 3 مانگی دیكه جیاوازییه‌كه‌ی نێوان كریستیانۆ و مێسی به‌دیار ده‌كه‌وێت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له ده‌ركه‌وتنی ناسنامه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له ژێر ناونیشانی "3 مانگی دیكه هه‌موو شتێك له نێوان كریستیانۆ و مێسی یه‌كلا ده‌بێته‌وه" راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی كه له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ هه‌ریه‌كه‌یان 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیان بردۆته‌وه و له ڕووی ژماره‌ی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگیش یه‌كسانن و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 4 جامی چامپیۆنزلیگن.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه 3 مانگی دیكه كۆتایی به وه‌رزی ئه‌مساڵ دێت، چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانیش كۆتایی دێت، ئه‌وكات هه‌موو شتێك له نێوان كریستیانۆ و مێسی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ڵاتێك بباته‌وه پێش به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.