ئەمڕۆ یانەی داڵکورد بە ئاواتە لەمێژینەییەکەی دەگات
یەکەم یاریی لە خولی نایابی سوێدی ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ یانەی داڵکورد یەکەم یاریی خۆی لە خولی نایابی سوێدی ئەنجام دەدات و دوای بڕینی حەوت ئاستی جیاواز لە ماوەی 13 ساڵدا، ئەمڕۆ یانەی داڵکورد لە لوتکەی تۆپی پێی سوێدی یاریی خۆی ئەنجام دەدات.
لە یەکەم گەڕی خولی نایابی سوێدی کە بە ئالسڤێنسکان ناوزەد دەکرێت و دوێنێ شەممە دەستیپێکرد، یانەی داڵکورد ئەمڕۆ کاتژمێر 16:00 بە کاتی هەولێر لە ستۆکهۆڵم لە یاریگەی فرێندس ئارینا دەبێتە میوانی ئایک سۆڵنا.
خولی نایابی سوێدی بە بەشداریی 16 یانە بەڕێوە دەچێت و پاڵەوانی خولەکە بلیتێکی بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنێت.