به فه‌رمی گاتوزۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان نوێكرده‌وه
میلان نه‌یتوانی ده‌ستبه‌رداری گاتوزۆ بێت

یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی جینارۆ گاتوزۆی راهێنه‌ری تا 2021راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی توتو میركاتۆی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌كه مووچه‌ی ساڵانه‌ی جینارۆ گاتوزۆیان له 120 هه‌زار یۆرۆ بۆ 2 ملیۆن یۆرۆ به‌رز كردۆته‌وه.
ماركۆ فاسۆنی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی ئه‌یسی میلان له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای گفتووگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی جینارۆ رێككه‌وتین و پلانیشمان بۆ هه‌ندێك پرۆژه‌ی گرینگ داڕشتووه.
ماركۆ فاسۆنی ده‌شڵێت: له ماوه‌ی ئه‌و 4 مانگه‌ی كه گاتوزۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی میلانی وه‌رگرتووه خزمه‌تێكی باشی كردووه و رازیبوونی به‌رپرسانی یانه‌كه و هانده‌رانی ده‌ستخستووه، بۆیه ده‌مانه‌وێت پارێزگاری لێ بكه‌ین.
جینارۆ گاتوزۆی 40 ساڵ، بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌ی ئه‌یسی میلان كردووه و له كۆتاییه‌كانی 2017 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی میلانی وه‌رگرت.